ئاسایشی گشتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش له‌ دابینكردنی ئاسایش ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه‌. له‌ ساڵی 1992‌ له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌ دامه‌زراندن. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش راپۆرتی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و راوێژكار به‌رزده‌كاته‌وه‌. له‌ ستراتیژی گشتی خۆیدا له‌ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ناوخۆییه‌كاندا له‌نزیكه‌وه‌ كار له‌گه‌ڵ رێكخراو و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داد‌ كار ده‌كات. كار و چالاكییه‌كانیشی له‌چوارچێوه‌ی یاسا و چاودێری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایی ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌ی له‌ سه‌رجه‌م شار و شاره‌دێ و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان هه‌یه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌.