داوای کار

ئه‌وه‌ی پێویسته‌

گرینكه‌ باسی داواكاریه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هیچ كارمه‌ندێ نه‌كرێ تا په‌سند ده‌كرێ، دواتر داواكاری سه‌ركه‌وتوو ئامۆژگاری ده‌كرێ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی جێی بڕوا هاوبه‌شی و ئالووێری زانیارییه‌كان بكات و له‌كاتی كاركردنیدا رێنوێنی و پشتیوانی پێویستی پێده‌درێت.

پێویسته‌ له‌رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌وه‌ به‌پێی رێنوێنیه‌كان داواكاری و پێداویستیه‌كان پێشكه‌ش بكرێن، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ی هاوپێچ بكرێ:

  • پاسپۆرتی عێراقی
  • ناسنامه‌ی عێراقی
  • وێنه‌یه‌كی نوێ

له‌كاتی پێدانی سه‌رچاوه‌كان پێویسته‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی تێدا بێت، كه‌ ئێوه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌ناسن.

كاتێك داواكاریه‌كانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن نامه‌یه‌كی دڵنیاكردنه‌وه‌تان پێده‌گات، پاشان ئه‌فسه‌رانی شاره‌زا و به‌ ئه‌زموون له‌ یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ی داواكارییه‌كان ده‌كۆڵنه‌وه.‌

تكایه‌: له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ سۆراغی داواكارییه‌كانتان په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ مه‌كه‌ن، چونكه‌ كاتێك داواكارییه‌كه‌ بووه‌ جێی ره‌زامه‌ندی  بۆته‌واوكردنی قۆناغی دواتری پرۆسه‌كه په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ ده‌كرێ

Share