دژه‌ تیرۆری كوردستان

image description

دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ كۆكردنه‌وه‌، شیكردنه‌وه‌ و شه‌نوكه‌وكردنی زانیاری هه‌واڵگری له‌ دژی تیرۆریزم و توندڕۆی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆدا به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگریی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكی فره‌وانتری دژه‌ تیرۆر و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ داڕشتنی پلانی كاری ستراتیژی‌ شیكردنه‌وه‌ و به‌رجه‌سته‌ كردنی رێوشوێنه‌كانى هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به‌ تیرۆر راوێژكارێكی بنه‌ڕه‌تی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌،. شیكردنه‌وه‌ بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كات و له‌ دۆزینه‌وه‌ و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ ،ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ش ده‌سنیشان ده‌كات، كه‌ ده‌بنه‌ پشتیوان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌واڵگری.

دژه‌ تیرۆری كوردستان ساڵی 2007 دامه‌زراوه‌ و له‌ ئابی 2014دا بووه‌ هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و به‌ ئامانجگرتنی سه‌رانی له‌ عێراق و ده‌ره‌وه‌دا. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دژه‌ تیرۆری كوردستان ئه‌ندامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌.