راوێژکار - مه‌سرور بارزانی

ژیاننامه‌ی راوێژكار

  • مه‌سرور مسعود مسته‌فا بارزانی، له‌ 2/ 3/1969 له‌ گوندی دیلمان له‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی چاوی به‌ دنیا هه‌ڵهێناوه‌.
  • له‌ هاوینی ساڵی 1985 له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به‌ رێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه‌ و به‌ ئامانجی رزگاركردنی كوردستان له‌ژێر ده‌ستی داگیركاراندا له‌ ریزی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازه‌وه‌ ده‌ستی به‌خه‌باتی چه‌كداری كردووه‌.
  • ساڵی 1988 به‌شداری مه‌یدانی داستانی به‌نێوبانگی (خواكوڕه‌ك)ی كردووه‌ له‌دژی سوپای رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسێن و به‌كامیرای تایبه‌تی خۆی ته‌واوی مه‌یداندارییه‌‌كه‌ی تۆماركردووه‌، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ فلیمه‌ دیكیۆمێنتاره‌كانی شۆڕشی چه‌كداری گه‌لی كوردستان داده‌نرێت.
  • ساڵی 1991 له‌ دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو به‌شداری له‌راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان دژ به‌ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی سه‌دام كردووه‌ و به‌شێكی زۆری له‌ راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌ كامیرای خۆی تۆمار كردووه‌.
  • سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شۆڕش و به‌رخودانی گه‌لی كورد ژیانی منداڵی خۆی له‌ ئاواره‌یی به‌سه‌ربردووه‌، به‌ڵام قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیووه‌، كه‌ ئه‌وكات له‌وێ ئاواره‌ بوو.
  • ساڵی 1992 دوای به‌دیهاتنی سه‌قامگیریی و ئازادییه‌كی رێژه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ فێربوون و شاره‌زابوون له‌ زمانی ئینگلیزی رووی له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینی به‌ریتانیا كردووه‌ و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ خوێندوویه‌تی‌.
  • دواتر بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن رووی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌ و له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكا له‌ واشنتۆن دی سی ده‌ستی به‌ خوێندن كردووه‌و به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ستهێناوه‌.
  • پاشان له‌ هه‌مان زانكۆدا بۆ بڕوانامه‌ی ماجستێر زانستی ئاشتی و ناكۆكییه‌كانی خوێندووه‌.
  • ساڵی 1998 دوای ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان و به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌ و به‌ ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره‌ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌ و بووه‌ته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری پێ سپێردراوه‌.
  • له‌ كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ له‌ ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
  • به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیاری ژماره‌( 68 ) له‌ 30/ 4/ 2012 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌واڵگری سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگرییه‌كان به‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
  • ساڵی 2005 له‌به‌رامبه‌ر رۆڵی خه‌بات و پره‌نسیپه‌كانی مسته‌فا بارزانی له‌ ژیاندا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دامه‌زراند، وه‌ك‌ ده‌زگاییه‌كی خێرخوازی قازانج نه‌ویست بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و هاوكاری به‌ ئاواراه‌ و په‌نابه‌ران و  كه‌سانی خۆجێیی، كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تییه‌.
  • له‌ دوای ئابی 2014دا له‌ به‌ربه‌رچدانه‌وه‌ و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌م مه‌یدانی و هه‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر پێكهاته‌ و ژماره‌و توانای سه‌ربازی و داراییدا و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی جیهانی رۆڵێكی به‌رچاوی گێراوه‌، كه‌ یارمه‌تیده‌ر بوون له‌ تێكشكاندنی ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌دا
  • سه‌رۆكی فه‌خری بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستانه‌ له‌ دهۆك، كه‌ له‌ دێسه‌مبه‌ری 2013 دا وه‌ك دووه‌م زانكۆی ئه‌مریكی له‌ كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دانا.
  • خێزانداره‌و خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێكه‌.
  • شاره‌زایی ته‌واوی له‌ نووسین و خوێندنه‌وه‌ و قسه‌كردن به‌ زمانه‌كانی (كوردی، فارسی و ئینگلیزی) هه‌یه‌ و له‌ زمانی عه‌ره‌بیش تێده‌گات.
Share