ستاف و ئەنجومەنی ئاسایش

دامه‌زراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش

ساڵی 2011 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی سیاسه‌تی ئاسایش و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری و ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان هاته‌ دامه‌زراندن و له‌ پاراستنی ئاسایش، ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێمی كوردستاندا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی پاراستن یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین رێوشوێنی سه‌ره‌كیپێشنیار كرا، كه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی به‌ ئاژانسه‌كانی دی  و تێكه‌ڵاوكردنی هه‌واڵگری و به‌شداری زانیاری بدرێت. چالاكییه‌كانمان به‌پێی سه‌روه‌ری یاسا له‌چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ.

له‌ مانگی ته‌مووزی 2012 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندنی مه‌سرور بارزانی ده‌ركرد وه‌ك یه‌كه‌م راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ راپۆرتی خۆی بۆ سه‌رۆك به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و زۆرجاریش له‌ كۆبوونه‌وه‌ و سه‌ردانه‌ ئاست به‌رزه‌كاندا یاوه‌ری ده‌كات.

له‌ ساڵی 2014دا دوای جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ هه‌ولێر كرد. به‌هۆی سرووشتی سه‌ربازی و هه‌واڵگری چالاكییه‌كان، ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوپه‌یمانی جیهانی، نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی جیهانی، به‌رپرسانی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌خۆده‌گرێ بۆ ئاڕاسته‌كردنی مه‌یدانی جه‌نگ و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

كارمه‌نده‌كان

كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز( پیاو و ئافره‌ته‌وه‌)‌ به‌رده‌وام له‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان كارده‌كه‌ن و پێشه‌نگی ئه‌ركی قوڕسی پاراستنی گه‌ل و بنیاتنانی هه‌ستی هاوبه‌ش ئامانجیانه‌. پابه‌ندبوونه‌ جێگیره‌كان وایكردووه‌ دڵنیایی به‌خش بێت، كه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ژیان و كاركردن وه‌ك یه‌كێك له‌ ئارامترین ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ی جیاوازی له‌ژیانی گه‌له‌كه‌مان دروست بووه‌.

هێزی كارمان نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌ جیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ژینگه‌ی به‌شداری تاكه‌ كه‌س و كلتووره‌كانمان بۆ باشتر و به‌هێزتركردنی خزمه‌تكردنی گه‌ل فه‌راهه‌م كردووه‌، به‌هاكانمان جه‌خت له‌ پاكێتی و رێزگرتن له‌ ئیتیك و ئاكار ده‌كات.

سوود له‌ توانای به‌هره‌مه‌ندانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانی وه‌رده‌گرین له‌ بواره‌كانی فه‌ردی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، تۆژینه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌، چاودێری، زانیاری ته‌كنۆلۆژیا، زمانه‌كانی بیانی، ئاسایش خۆپارێزی،دارایی و كارگێڕی له‌گه‌ڵ بواره‌كانی دی.

باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ پیرمامی سه‌ر به‌ هه‌ولێری پایته‌خته‌.

image description

هێماكانمان

  • هه‌ردوو هێڵه‌ سوور و سه‌وزه‌كه‌ هێما بۆ خوێنی شه‌هیدان و هیوا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئاڵای فه‌رمی كوردستاندا هاتووه‌.
  • هه‌ردوو هێڵه‌كه‌ ده‌ستی به‌رهه‌مداری گه‌یشتن به‌ گه‌شبینی ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن و هێماشن بۆ چاوێكی ئێشكدار.
  • خۆره‌كه‌ هێما له‌ زیندوێتی شارستانی دێرینی كوردستان ده‌كات، 21 تیشكه‌كه‌ش هێمایه‌ بۆ جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، كه‌ ساڵانه‌ له‌ 21ی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
  • تیشكه‌ خۆره‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌ركه‌كانمان، كه‌ زیاتر له‌ ناو كوردستانن، به‌ڵام كاتێك به‌ پێویست زانرا له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.