فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆژیا و شیكردنه‌وه

فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆژیا و شیكردنه‌وه‌ به‌شێكی گرینگ و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان، بۆ دیاریكردن و شیكردنه‌وه‌ و به‌ ئامانجگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان، شاره‌زایی و ته‌كنۆلۆژیای تایبه‌تمه‌ند تێكه‌ڵاو ده‌كات. به‌رده‌وام له‌ دروستكردن و په‌ره‌پێدانی ئامراز و كه‌ره‌سته‌ پێویستییه‌كانی كۆكردنه‌وه‌، شیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیارییه‌كانه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆن و زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان.

ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ له‌میانه‌ی‌ به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌كی ته‌واو له‌ ئامراز و ته‌كنۆلۆژیاوه‌ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی زانیاری هه‌واڵگری و چاودێری و راوێژ و یارمه‌تیدانه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی هاوبه‌ش رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ شه‌ڕی تیرۆریستاندا ده‌گێڕێ، كه‌ زۆرجار په‌لاماری تیرۆریستییه‌كانی دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پوچه‌لكراوه‌ته‌وه‌ و  یارمه‌تیده‌ر بووه‌ له‌ وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی دژ به‌ سه‌رانی تیرۆریستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

كارمه‌ندانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌، كه‌ ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگرین له‌ قوتابی و ئه‌كادیمی و ئه‌ندازیاری به‌هره‌مه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تایبه‌ت به‌ ئاسایش و ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستانن و هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ تێكه‌ڵاوكردنی زانیاریه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌ قوڕسه‌كاندا.