كار و پیشه‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی بێ جیاوازی ده‌رفه‌تی كار بۆ  هه‌موو ئه‌وانه‌ فه‌راهه‌م ده‌كات، كه‌ ده‌خوازن به‌شداری له‌ پاراستنی ئاسایشی كوردستان بكه‌ن، كاركردن تێیدا پێویستی به‌ ئاستێكی باڵای ده‌ستپاكی و پڕۆفیشناڵی هه‌یه‌. ئه‌و داواكارییه‌ی بۆ كاركردن پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌ ئاستی لێهاتوویی و زانیاری و رێكخستنه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندی وردی بۆ ده‌كرێ.

پشكنینی ئاسایش

داواكارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی شاره‌زاوه‌ به‌ وردی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ زیاتر له‌ ساڵێك بخایه‌نێ و ئه‌نجامدانی دیداری شه‌خسیش یه‌كێكه‌ له‌ پێویستیه‌كان. ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌خرێنه‌‌ڕوو یا به‌ ده‌ست ده‌هێنرێن به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه‌ راده‌ست ده‌كرێن. مه‌به‌ست له‌ پشكنینی ئاسایش بۆ پاراستنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه‌، كه‌ له‌ ده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها  بۆ متمانه‌ كردنه‌ به‌  توانای كه‌سه‌ نوێكان به‌ پاراستنی زانیاری هه‌ستیاری په‌یوه‌ست به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.‌ بۆیه‌ گرینگه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌لایه‌ن داواكاره‌وه‌ زانیاری دروست و ورد پێشكه‌ش بكرێ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێنه‌دانی و شاردنه‌وه‌ی زانیاری دروست، متمانه‌ له‌ق ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌یه‌وه‌ داده‌نێ.