هه‌واڵگری سه‌ربازی

كار و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری سه‌ربازی دابینكردنی شیكردنه‌وه‌، زانیاری هه‌واڵگری و یارمه‌تییه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو، ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌واڵگری كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و چاودێریكردنی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ ئاگری دۆستانه‌ و روودانی لاوه‌كی، كه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕدا ده‌بێت.

له‌ ئابی 2014-ه‌وه‌ ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانی جیهانی له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕن بۆ دابینكردنی زانیاری هه‌واڵگری له‌باره‌ی پلان و نه‌خشه‌، كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، شوێنی دوژمن، هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رانی په‌یوه‌ندیدار به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی شه‌ڕن بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی گورزه‌ ئاسمانیه‌كان دژ به‌ مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش. به‌ توانا و شیانی خۆیانه‌وه‌ توانیویانه‌ رێگری له‌ ئاگری دۆستانه‌ و روودانی لاوه‌كی دژ به‌ هێزه‌ دۆسته‌كان بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌فسه‌رێكی باڵای‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی چالاكی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌.