په‌رله‌مان

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ته‌واوی چالاكییه‌كانمان و په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌دا رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ. لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی هه‌ردوو (لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ) به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری رێكوپێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌جێبه‌جێكردنی یاساكان سه‌ردانی بنكه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانیان لیژنه‌ی مافی مرۆڤ به‌رده‌وام سه‌ردانی زیندانكراوان ده‌كات.

پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ چالاكییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان و كه‌یسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ گومانلێكراوان بانگهێشتی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كردووه‌، كه‌ ئامانج لێی ئاگاداربوونی په‌رله‌مانه‌ له‌ چالاكییه‌كانمان و  لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆكاندا.