چوارچێوه‌ی یاسایی

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسایه‌ك كارده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ په‌سندكراوه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژووكراوه‌، كه‌ هه‌ر سه‌رۆكی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی وردبینی كردنی له‌ چالاكییه‌كانماندا هه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت به‌تایبه‌تی وه‌زیری داد كارده‌كات.

یاسا سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردنمان خۆی له‌ یاسای ژماره‌(4)ی مانگی ئایاری 2011 و یاسای ژماره‌(4)ی  مانگی نیسانی 2006دژه‌ تیرۆر ‌ده‌بینێته‌وه‌،  رۆڵ و به‌رپرسیارێتیمان به‌ یاسای ژماره‌(4)ی 2011 پشت ئه‌ستووره‌.