ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی زه‌مینی له‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆتایی هات

ئه‌مڕۆ 30/5 كاتژمێر یه‌كی دوای نێوه‌ڕۆ ، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی زه‌مینی له‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆتایی هات كه‌ له‌ ئه‌نجامدا له‌شكری پێشمه‌رگه‌ هێلی نوێی به‌رگری ده‌ستنیشان كرد.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ، ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه‌ بریتی بوون له‌ ئازادكردنی چه‌ندین گوندی خوشك وبرایانی كاكه‌یی و شه‌به‌ك و خاوێنكردنه‌وه‌ و كۆنترۆڵكردنی رووبه‌رێكی به‌رفراوان.

له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ، 9 گوند ئازادكران كه‌ بریتیبوون له‌ گونده‌كانی :

موفتی، ته‌ل ئه‌سوه‌د ، زه‌هرا خاتوونی سه‌روو، زه‌هرا خاتوونی خواروو ، تووله‌به‌ند، گه‌زه‌كان، چه‌مه‌كۆر ، كولله‌بۆر و وه‌رده‌ك . كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 120 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ . هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 140 تیرۆریستی داعش كوژراون له‌لایه‌ن له‌شكری پێشمه‌رگه‌ و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وله‌تی. چوارده‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوبران .ته‌نیا یه‌كێكیان ته‌قیه‌وه‌ به‌ڵام هیچ زیانێكی
لێ نه‌كه‌ته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 75 پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشییان به‌ ئامانج گرت. ئێستا تیمی تایبه‌تی خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ن له‌ مین وته‌قه‌مه‌نی.

Back