راگه‌یه‌ندراوێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیه‌كی ژاپۆنی

له‌ رێكه‌وتی 27ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنی به‌ناوی( كوسوكی تسیونیوكا) هه‌روه‌ها ناسراو به‌ (شامیل كه‌ی تسیونیوكا) به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش له‌ نزیك چیای زه‌رتك ده‌ستگیركرا.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ركه‌وت له‌ڕێگه‌ی مۆبایلی زیره‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندامانی داعشه‌وه‌ كردووه‌. له‌ میانه‌ی ده‌ستگیركردنیدا ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ گفتوگۆ دابوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری ژاپۆن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی روبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها بڕیاردرا ئه‌م هاووڵاتیه‌ راده‌ستیان بكرێته‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 7ی نۆڤێمبه‌ر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ڕێكرا.

Back