راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان – پاككردنه‌وه‌ی نۆ گوند له‌ رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ( نزیكه‌ی 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌)

هێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەم قۆناغی دەستپێكردنی رزگاركردنی موسڵدا ئەمڕۆ تەواوی ئەو 9 گوندەیان كۆنتڕۆڵ كرد كە لەپلانەكەیاندا هەبوو، دواتریش پێشڕەوییەكانیان راگرت. نزیكەی كاتژمێر 06:00 بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ پڕۆسەیەكی فراوانی هێزی پێشمەرگە لە خازر لە رۆژهەڵاتی موسڵ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراق لە رۆژهه‌ڵات و باشووری موسڵ دەستیپێكرد، “لەهەنگاوی یەكەمی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەكەدا 9 گوند كۆنتڕۆڵكراونەتەوە، پێشمەرگە چووەتە ناو هەموو ئەو گوندانە”.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە دەستیانكرد بە پاككردنەوەی گوندەكانی دەوروبەری ناوچەی خازر، بەپێی ئەو رێككەوتننامەیەی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عیراقدا هەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆش به‌ڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەمیحوەری خازر رایگەیاند”تائێستا زیاتر لە 200 كیلۆمەتر چوارگۆشە رزگاركراوەو ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمە لەشەڕی رزگاركردنی موسڵ.

 

Back