راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان – رزگاركردنی باشیك له‌ تیرۆریستانی داعش

 
لە کاتژمێر 06:00ی رۆژی 7ی نۆڤەمبەری 2016، هێزەکانی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد، بۆ راماڵینی تیرۆریستانی “داعش” لە شارۆچکەی باشیک. ئەمەش دوای پرۆسە سەرکەوتووەکانی پێشترە، کە لە سێ هەفتەی رابردوودا لە ناوچەکانی دەوروبەر ئەنجام دراوە.
تا کاتژمێر 17:00ی هەمان رۆژ، هێزەکانی پێشمەرگە توانییان لە هەر سێ قۆڵەوە بچنە نێو شارۆچکەی باشیک و، دەست بکەن بە پاککردنەوەی ماڵ بە ماڵی شارۆچکەکە لە تیرۆریستان.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە هێزەکانی هاوپەیمانان 14 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێنرایەوە.
میدیای ناوخۆیی و هەرێمی و نیودەوڵەتی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنەکەیان رووماڵ کرد.
لە هەر گۆڕانکاری و پێشهاتێکی نوێ، زانیاری نوێتر بڵاو دەکرێتەوە. وێنەکان لە ئەکاونتی تویتەر بەم ناونیشانە (@GCPFKurdistan) دەست دەکەون، بە بەکارهێنانی هاشتاکی #FreeMosul
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئیمەیلە بکەن: gcpf@presidency.krd
Back