له‌ ناوچه‌كانی باشوور و خۆرئاوای كه‌ركوك  140 كیلۆمه‌تر دوجا له‌ چه‌كدارانی رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش پاك كرایه‌وه‌‌

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌دا له‌ ناوچه‌كانی باشوور و خۆرئاوای كه‌ركوك توانی  140 كیلۆمه‌تر دوجا له‌ چه‌كدارانی رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش پاكبكه‌نه‌وه‌ و 100 چه‌كداری داعشیش بكوژن.  له‌ سه‌عات 5-ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێوه‌ فڕۆكه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی‌ داعش

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ له‌ هێرشه‌كانی دوێنێدا 140 كیلۆمه‌تر دوجا له‌ چه‌كدارانی رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش پاكبكه‌نه‌وه‌ و 100 چه‌كداری داعشیش بكوژن.  له‌ سه‌عات 5-ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێوه‌ فڕۆكه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی‌ داعش له‌ ناوچه‌كانی باشوور و خۆرئاوای كه‌ركوك، كه‌ چه‌كی قورسیان پێبووه‌ و هامڤییه‌كی چه‌كدارانی داعشیشیان كردووه‌ته‌ ئامانج.

تا سه‌عات 5-ی سه‌ر له‌ ئێواره‌ی دوێنێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیویانه‌ 140 كیلۆمه‌تر دوجا له‌ چه‌كدارانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌ و ناوچه‌كانی “سمایل ئاوا، مولته‌قا، موڕه‌، دور كاره‌با، سه‌خره‌، وادی نه‌فت، پردی مه‌كته‌ب خالد كۆنترۆڵ‌ بكه‌نه‌وه‌. هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ پردی نێوان مه‌كته‌ب خالید و وادی نه‌فت كۆنتڕۆڵ بكه‌ن كه‌ به‌ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك و موسڵ داده‌نرێت.  له‌ كاتی هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، چه‌كدارانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ ویستوویانه‌ له‌ ڕێگه‌ی پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ڕێ به‌ پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرن، به‌ڵام چوار له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ به‌ چه‌كی میلان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌یان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌.

Back