له‌ ناو قوڵای خاکی دوژمن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆر و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مریکا ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی سه‌رکه‌وتویان ئه‌نجامدا.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی (٢٠١٦/٨/١١) هیزێکی تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا له‌ قوڵایی خاکی دوژمن و له‌ ناوچه‌یه‌کی نزیک شارۆچکه‌ی (قائم) له‌ سه‌ر سنووری نێوان (عێراق) و (سوریا) توانيان گه‌وره‌ تیرۆریست (سامی جاسم محمد الجبوری) ناسراوبه‌ (حاجی حامد) و یاریده‌ده‌رێکی بکوژن، شایه‌نی باسه‌ تیرۆریست (حاجی حامد) به‌رپرسی گشتی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌کانی گروپی تیرۆریستی (داعش)بووه‌ و یه‌کێک بووه‌ له‌ سه‌رکرده‌ دیاره‌کانی ئه‌م گروپه‌.
دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌که‌ به‌ سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ بنکه‌کانی خۆیان.

Back