له‌ پڕۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت و هاوبه‌ش دا سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی گروپی تیرۆریستی داعش كوژرا

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند له‌ پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و چاودێری كردن توانرا


ئه‌مڕۆ (٢٠١٦/٤/١٨) له‌ پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت و هاوبه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكی له‌ ڕێگای دابه‌زین به‌ هلیكۆپته‌ر له‌ نزیك (حمام علیل)له‌ باشووری موسڵ و له‌ ناوجه‌رگه‌ی سنووری گروپی تیرۆریستی (داعش) گه‌وره‌ تیرۆریست (سلمان عبد شبیب الجبوری) ناسراو به‌ (ابو سیف) و دوو له‌ یاریده‌ره‌كانی بكوژرێن .


گه‌وره‌ تیروریست (ابو سیف) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جه‌نگی گروپی تیرۆریستی (داعش) بووه‌ و پێشتر ئه‌میری عامی سه‌ربازی ویلایه‌تی باشووری موسڵ بووه‌ و سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش كردووه‌ له‌ سنووری باشووری موسڵ و مه‌خمور

Back