مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ بالیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئه‌رده‌ن و شاندی یاوه‌ری ده‌كات

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ به‌ڕێز برونۆ ساكۆمانی بالیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئه‌رده‌ن و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بواری‌ ئه‌منیی و یارمه‌تییه‌كانی‌  سه‌ربازی و مرۆیی و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا  و پێداویستییه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش تاوتوكرا.

له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرنگی پێكه‌وه‌كاركردن له‌م شه‌ڕه‌ جیهانییه‌دا‌ و رایگه‌یاند، ئێمه‌ دۆست و هاوبه‌شین، پێویسته‌ پێكه‌وه‌ كار بۆ شكاندن و پاشه‌كشه‌كردن به‌ تیرۆریستانی داعش و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كان بكه‌ین.

له‌ به‌رامبه‌ردا بالیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئه‌رده‌ندا خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ نیشاندا، كه‌ له‌ كوردستان به‌دیهاتوون و رایگه‌یاند، ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و مرۆییدا له‌ كوردستان به‌دیهاتوون مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌ن و به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگن و ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌ك بنه‌مای ئاینده‌ی په‌یوه‌ندی  نێوان كوردستان و كه‌نه‌دا.

Back