مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ بالیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/8/2014 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ دونی گویێر بالیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق و ئالێن گاپریت كونسولی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیدارێكدا مه‌سرور بارزانی و بالیۆز گویێر باسیان له‌ په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌مدواییه‌ و پێویستی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

مه‌سرور بارزانی له‌لای خۆیه‌وه‌ دووپاتی له‌ رێز و سوپاسی كوردستان كرده‌وه‌ بۆ فریاگوزارییه‌ مرۆییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و پشتیوانیه‌كه‌ی له‌باره‌ی بزاوته‌كه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رووداوه‌كان و پێویستی فریاگوزاری بۆ ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێم بوونه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ پێشڕه‌وییه‌كان هێزه‌ قاره‌مانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دا له‌ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی، كه‌ ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدان.

Back