مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ جێگری بالیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ جێگری بالیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ 5/10/2016مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (ستێفانی ویلیامز) جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی و‌یلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد.


له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی و پێداویستییه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق كرا و رێككه‌وتنی سیاسی ‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق جه‌ختی لێكرایه‌وه‌. په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌‌ مه‌سرور بارزانی چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌ییانه‌ی كێشه‌ و جیاوازییه‌ ئه‌تنی و ئاینی و سیاسیه‌كانی له‌ عێراق به‌ پێویست زانی و رایگه‌یاند، ئێمه‌ وایده‌بین، كاتێك مووسڵ رزگار ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كێشه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، بۆیه‌ رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ به‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌بینین.‌


هه‌ر له‌م دیداره‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر پێداویستیی و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی زیاتر به‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پێشبینی ده‌كرێ له‌ ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئاواره‌ په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنن، له‌مباره‌ جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌ ئاماده‌گیه‌كانی فریاگوزرایی مرۆیی كرد و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر خه‌تین و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنێكی باش له‌و باره‌وه‌ به‌دی ده‌كرێ، دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ گفتوگۆكانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن..’

Back