مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش ده‌كات

ئه‌مڕۆ 10/11/2016 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (جه‌نه‌ڕاڵ ستیفن تاونسێند) فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش كرد.
له‌دیدارێكدا شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سه‌ربازیییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوكرا و تیشكخرایه‌ سه‌ر پێشڕه‌وی و كاریگه‌ری هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نابێت گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی سه‌ربازیی عێراق رۆڵیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ و قۆناغی دواتردا هه‌بێت و دووپات له‌ دابینكردنی زیاتری پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه.‌

 

Back