هێرشی رزگاركردنی ره‌بیعه‌

به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ  هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیان به‌ هێرشێكی به‌رفراوانی زه‌مینی بۆ سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ زوممار و ره‌بیعه‌ كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ش 30 خاڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشیان كۆنترۆڵكردووه‌ و چاوه‌ڕی ده‌كرێت له‌ چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا، پێشڕه‌وی زیاتر بكرێت”.

هه‌ر له‌م هێرشه‌دا هه‌ردوو گوندی مه‌حمودییه‌ و سه‌عدییه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری زوممار له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌. له‌م هێرشه‌دا نزیكه‌ی 250-300 تیرۆریستی داعش كوژران له‌وه‌ته‌ی ئه‌م هێرشه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

Back