هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ مه‌خمور هێرشێكی چه‌كدارانی داعش تێكده‌شكێنێت

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری باقره‌ت و رواڵه‌ی‌ میحوه‌ری مه‌خمور هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام به‌ توندی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌رپه‌رچدرانه‌وه‌ و هێرشه‌كانیان تێكشكێنران هێرشه‌كه‌ تا كاتژمێر 8ی به‌رده‌وامی هه‌بوه‌.

هاوكات ڕاگه‌یاندنی‌ فه‌رمانده‌یی هه‌ولێره‌ له‌ باره‌ی‌ هێرشه‌كه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ بلاَوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد, هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ تونیویانه‌ سه‌رجه‌می‌ ئه‌و هێرشانه‌ تێكبشكێنن و ته‌رمی‌ 10 چه‌كداری‌ داعشیش كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ستی‌ پێشمه‌رگه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ له‌ باشووری رۆژئاوای مه‌خموریش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چه‌ند هێرشێكی داعشی بۆسه‌ر گونده‌كانی (سوڵتان عه‌بدوڵا و جاروڵا و ته‌لریم) شكاندوه‌ و به‌ ده‌یان چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ كوژراون.

 

Back