پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌یه‌كی فره‌وان له‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به‌نداوی مووسڵ رزگار كرد

كاتژمێر 7ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به‌نداوی مووسڵ هێرشێكی به‌رفره‌وانی كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش و ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی رزگاركرد، كه‌ بۆی ده‌ستنیشان كرابوو. له‌م هێرشه‌دا دوژمن 14 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی به‌كارهێنا، كه‌ 3 یان له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمان و 11ه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ ته‌قێنرانه‌وه‌ به‌به‌كارهێنانی مووشه‌كی دژه‌ تانك و زیاتر له‌ 200 لاشه‌ی تیرۆریستان له‌ مه‌یدانی جه‌نگ به‌جێماون.

Back