ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە له‌باره‌ی هاووڵاتییه‌كی سوێدی

اوەیەکە چەند لایەن و پێگەی ئەلکترۆنی هەوڵ دەدەن بە شێوازی جۆراوجۆر گومان بخەنە سەر پرۆسەی رزگارکردنی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) ئەو کچە سویدییەی لە رێکەوتی ١٧/٢/٢٠١٦ لە لایەن هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆرەوە لە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش رزگارکراوە.
لێرەدا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە چەند کەسێکی هەڵپەرست هەبوونە پێش ئەو پرۆسەیە ویستوویانە دۆخی دەروونیی خانەوادەی کچە سویدییەکە بقۆسنەوە و بەڵێنیان بە مامی کچەکە دابوو کە، بەرامبەر بە پارە رزگاری دەکەن و بەم هەوڵەشیان نەک سەرکەوتوو نەبوونە، بەڵکو گیانی کچەکەیان خستبوویە مەترسییەوە.
دوای ئەم هەوڵە خانەوادەکە و لایەنە فەرمیەکانی سویدی پەیوەندییان بە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە و داوای رزگارکردنی کچەکەیان کردووە ، ئەوە بوو دوای بەدواداچوونی ورد ئەرکەکە لە لایەن هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆرەوە سەرکەوتووانە جێبەجێ کراوە و لایەنە فەرمییەکانی هەردوولاش ئاگاداری وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەن.

Back