مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانی کۆبوونەوە

ئەمرۆ3-10-2018 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆن ویلکس باڵیۆزی بەریتانا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە میانەی ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەریتانیا، په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی عێراق تاوتوێكرا و هه‌ردوولا به‌ بایه‌خه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌قامگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ بواری ئابووری و ئه‌منی و دادوه‌ری كرد.

له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پێشبینی ده‌كرێ به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، گفتوگۆی پێكهێنانی‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكات.

Back