مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبووەوە

‎مه‌سرور بارزانى: پێويسته‌ حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى راسته‌قينه‌ دابمه‌زرێت

‎راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراقی لەسەر بنەمای یەکڕیزی، هاوسەنگی و هابەشی راستەقینە دەکاتەوە.

‎مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میرا ریکادێل، جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرس کۆبوونەوە.

‎مەسرور بارزانی و میرا ریکادێڵ، جەختیان لەسەر تەواوکردنی شەڕی دژی داعش و بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا کردەوە.

‎لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق مەسرور بارزانی روونیکردەوە، هەرێمی کوردستان چاوی لە بەشداریکردنە لە حکومەتێک کە بنەماکانی یەکڕیزی، هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینەی تێدا پارێزراو بێت، ئەمەش وەک داخوازییەکی گەلی کوردستان و بە پشت بەستن بە دەستوور.

‎هەروەها مەسرور بارزانی و ریکادێل باسیان لە پشتيوانى بەردەوامى هەرێمی کوردستانیان بۆ ئاوارەکان بە گشتی و کریستیان و ئێزدییەکان بەتایبەتی کرد، کە ئێستا بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوچەکە روویان لە هه‌رێمى کوردستان کردووە.

Back