مه‌سرور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 7/11/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێشڤه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق و سوریا تاوتوێكرا.

مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی  نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق،هیوای خواست سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق قۆناغێكی نوێ‌ ده‌ست پێ بكات له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و هاوكاری  به‌رامبه‌ر ئه‌و مافانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتوون.

میكانیزمی چۆنیه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌ ئیقلیمییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

Back