Error message
حكوومه‌ت
به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، هه‌ڕه‌شه ئاسایش و سه‌ربازییه هه‌نوكه‌ییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی كه‌سیه‌كان و ئاسته باڵاكان له‌لایه‌ن راوێژكار و ئه‌ندامانی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پوخته‌ی راپۆرتی هه‌واڵگری ده‌خرێته به‌رده‌ست به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌كاتی پێویستدا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كارێ داوای پوخته‌ی راپۆرتی هه‌واڵگری یا بانگهێشتی ئه‌ندامانی باڵا بكات بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه له‌ئاستی باڵادا.