سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ به‌لژیكا و په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا

له‌ 4ی نۆڤێمبه‌ری 2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لژیكا كۆبۆوه‌، وه‌ك به‌شێك له‌ داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وڕووپا له‌باره‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعش، كه‌ له‌ وتاره‌كه‌یدا داوای ده‌ستبه‌جێ دابینكردنی پشتیوانی و هاوكاری سه‌ربازی و دارایی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌‌ یه‌كێتی ئه‌وڕووپاو وڵاتانی ئه‌ندام كرد.