سەردانی فەرمی بۆ واشنتۆن دی سی لە سالی ٢٠١٧

له‌ 14ی مانگی مایسی 2017 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا، كه‌ له‌ به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خاتوو به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مریكا پێكهاتبوو به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و پێنتاگۆن سه‌ردانی واشنتن دی سی كرد.