ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم ده‌ستگیركردنى ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى عه‌نكاوه‌ى ڕاگه‌یاند
وه‌ك له ڕاگه‌یندراوێكى پێشووتردا ڕامانگه‌یاندبوو، ئه‌نجامده‌رانى سه‌ره‌كیى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى ڕۆژى هه‌ینى حه‌ڤده‌ى چوارى دووهه‌زار و پازده‌ى شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه ده‌ستگیر كران.
ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌سته‌یه‌ك له ههڵخهڵهتاوانى سه‌ر به گرووپى تیرۆریستى داعشن كه له ئه‌نجامى كرده تیرۆریستییهكهیاندا، به داخه‌وه دوو هاووڵاتى باكوورى كوردستان شه‌هید و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى هاووڵاتیان بریندار بوون. دواى به دواى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه، تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى دژه تیرۆرى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى وردى سهرهداوهكانیان كرد و توانییان له ماوه‌یه‌كى كورتدا، پێنج له ئه‌نجامده‌رانى سه‌ره‌كیى ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه چوار له‌م تیرۆریستانه دانیشتووى شارى هه‌ولێرن و ئه‌وى دیكه‌یان دانیشتووى شارى كه‌ركووكه و به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به. دانپێدانانه‌كانى ئه‌م تیرۆریستانه به ڤیدیۆ خرایه به‌رده‌ستى هۆیه‌كانى ڕاگه‌یاندن.
جێگه‌ى داخه ئه‌م تیرۆریستانه ههڵخهڵهتاوى ده‌ستى كه‌سانێكن كه له‌ڕووى ئایینى و نیشتمانییه‌وه ئه‌و پێگه و كه‌سایه‌تییان نییه كه ببن به ڕێنیشانده‌رى گه‌نجه‌كان، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان و مامۆستایانى ئایینى به وریایى زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تى ئایین و په‌روه‌رده‌ى گه‌نجانمان بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته خانه‌واده‌كان هۆشیارانه چاودێرى ڕه‌فتارى گه‌نجه‌كانیان بكه‌ن.
دووپاتیى ده‌كه‌ینه‌وه كه بیر و هزرى توندڕه‌وى له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا نامۆیه و، ئه‌م حاڵه‌ته له ناو ژینگه‌ى ِپڕ له لێبورده‌یى كوردستاندا گه‌شه ناكات. لێره‌وه دووباره سوپاسى هاوكارى و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستى نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ى هه‌ندێ له كه‌سوكارى گیراوه‌كان كه هاوكار بوون له ده‌ستگیركردنى ئه‌م كه‌سانه، جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته و ده‌ست خۆشییه