ئەنجامدەری سەرەکیی تەقینەوەکەی عەینکاوە دەستگیر کرا

هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە دوای لێکۆلینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش و هاوکاریی هاولاتییان، شەوی رابردوو توانرا ئەنجامدەری سەرەکیی تەقینەوەکەی رۆژی ١٧/٤/٢٠١٥ی شارۆچکەی عەینکاوە دەستگیر بکرێت. ئەم کردارە تیرۆریستییە کە بوو بە هۆی شەهید بوونی دوو هاووڵاتیی باکوور و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکە، بە هۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە بووە کە لە نزیک کافێتێریایەک پارک کرا بوو بە هۆی کۆنترۆلی لە دوورەوە تەقێندرابوو. لێکۆلینەوە لە تیرۆریستی دەستگیرکراو بەردەوامە و دوای رێکارە یاساییەکان هاووڵاتییانی خۆشەویستمان لە وردەکاریی زیاتری پەیوەست بەم کردارە تیرۆریستییە ئاگادار دەکەینەوە.

Back