راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی محمه‌د جه‌مال خوێیس
له رێكه‌وتی 14ی ئاداری 2016 هاووڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 266 ساڵی دانیشتووی ڤیرجینا به‌ناوی ( محمه‌د جه‌مال خوێیس) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له نزیك شنگال ده‌ستگیركرا، كه به نیاز بوو له شاری مووسڵه‌وه بێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
( خوێیس) له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2015 –ه‌وه به یاوه‌ری ئافره‌تێكی گه‌نجی عێراقی له رێگه‌ی توركیاوه هاتووته ناوسوریا و له كۆتایی كانوونی دووه‌می رابردوو گه‌یشتۆته عێراق، دواتر به پێی وته‌ی خۆی، هه‌ڵاتووه بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی.
ئه‌و ده‌ستگیركراوه له‌رێگه‌ی گه‌شته‌كه‌یه‌وه له ئه‌مریكاوه بۆ سوریا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وڕووپا گیرساوه‌ته‌وه. ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌مریكیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌ی كه‌یسه‌كه‌وه له گفتۆگۆداین.
ئێستاش ئه‌و ده‌ستگیركراوه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه و له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به پێی یاسا ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.