له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شنگال ناوه‌ندی شاره‌كه‌و 28 گوند ئازادكراون و 300 لاشه‌ی تیرۆریستان به‌جێماوه‌

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شارى شنگال و ده‌وروبه‌رى له‌ میانى ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى شاره‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى سه‌رۆك بارزانى، رزگا كرا، زانیاری دوو رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال راگه‌یه‌نرا . به‌ پێی ئه‌نجامه‌كان؛ سه‌نته‌ری شنگال و بیست و هه‌شت گوند ئازادكراون، كه‌ زیاتر له‌ دووسه‌د كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ یه‌.  هه‌روه‌ها 300 لاشه‌ی تیرۆرستان له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان جێماون و ده‌یان ئۆتۆمبیل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی تێكشكێنراون و هه‌ر دوو شا رێگای سه‌ره‌كی، به‌عاج بۆ شنگال و، بلێج بۆ شنگال، كۆنترۆڵكراون.

Back