مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق کۆبوونه‌وه

مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق کۆبوونه‌وه

ئه‌مڕۆ 13ی ئاداری 2016 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ‌ (ئیلیا مۆرگونۆڤ) باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق کۆبووه‌وه‌.

گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی روسیا له‌ سوریا كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ رێگرییه‌كانی گه‌یشتنی چه‌كدارانی بیانی به‌ سوریا دا، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌خت و سنوورداربووه‌، به‌ڵام هێشتا داعش له‌ به‌سه‌ربازگرتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رده‌وامه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و روسیا كرده‌وه‌ و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق ‌رایگه‌یاند: روسیا په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌یه.

باڵیۆز ئیلیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی روسیا به‌ بایه‌خه‌وه‌‌ ده‌ڕوانێته‌ بارودۆخ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ شاندێکی باڵای کۆمپانیای گازپرۆم ئاماده‌یبوون، ته‌نگه‌ژه‌ی دارایی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرا و ئاماژه‌ به‌ هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی درا.

Back