مەسرور بارزانی: هیچ رێگایەکمان نیە جیا لە چاکسازی

مەسرور بارزانی: هیچ رێگایەکمان نیە جیا لە چاکسازی

ئەمرۆ22/2/2016 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فرانک بەیکەر بالوێزی بریتانیا لە عێراق بە ئامادەبوونی ئەنگز مەکی کۆنسولی گشتی بریتانیا لەهەولێر دوا رەوشی سیاسی و سەربازیی هەرێم و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بابەتی قەیرانی ئابووری و دارایی هەرێمی كوردستان تەوەرێکی سەرەکیی دانوستانەکان بوو.راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەم بارەوە ئاماژەی بە پێویستیی سەرکەوتنی پرۆژەکانی چاکسازیی سەرۆکی هەرێم کرد و گوتی: هیچ رێگەیەکمان نییە جیا لە بە ئەنجام گەیاندنی چاکسازی و رێکخستنەوی سیستەمی ئیداری و ئابووری و دارایی هەرێم لە سەر بنەمایەکی تەندروست و شەفاف.

مەسرور بارزانی هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی بە بەرپرسیار زانی و ئاماژەی بەوەدا کە هەرلایەنە و بە پێی قەبارەی خۆی بەرامبەر ئەو کەموکوڕیانەی هەن بەرپرسیارن و بۆیەشە دەبێت هەموو پێکەوە ئەرکی چاکسازی لە ئەستۆ بگرن و پاڵپشتی لە پرۆسەی چاکسازی بکەن.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، کە پرۆسەی چاکسازی کاتی پێویستە، بەڵام هەرێم پێویستیی خێرا و هەنووکەیی بە پاڵپشتی دارایی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە، چونکە پاڵپشتی پێشمەرگە و خەرجیی بەرەکانی جەنگ دواکەوتنی زیاتر هەلناگرێ.

Back