Error message
هێرشێكی فره‌وانی پێشمه‌رگه له محوه‌ری گوێر و مه‌خممور
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تیرۆرستانی داعش و له پێشڕه‌ویدان و گه‌یشتونه‌ته ناو گوندی سوڵتان عه‌بدوڵا و نزیكه‌ی 120 كیلۆمهترچوارگۆشهی رزگار كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر، هێرشیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له گونده‌كانی سوڵتان عه‌بدوڵا و تل شهههر ده‌ستپێكردوه و چوونه‌ته ناو گوندی سوڵتان عه‌بدوڵا و له‌پێشڕه‌ویدان.
له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌دا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، بنكه و باره‌گاكانی داعشیان له‌و گوندانه بۆردومان كردوه و دواتر پێشمه‌رگه پێشڕه‌ویی كردوه.