مەسرور بارزانی و فالح فەیاز کۆبوونەوە


لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، ئەمڕۆ هەینی ١٥-٢-٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبۆووە.
لە دیدارەکەدا گرینگی گەڕانەوەی کارکردن بە میکانیزمی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق لە ناوچەکانی تایبەت بە مادەی ١٤٠ تاوتوێکرا و لەبارەی زیادبوونی جموجۆڵ و کردەوەکانی داعش لە پارێزگاکانی کەرکووک، موسڵ، سەلاحەدین، دیالە و بەشێک لە ئەنبار نیگەرانی نیشاندرا.
لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، کە وەستاندنی داعش و بەگژداچوونەوەی ئایدیۆلۆجیاکەی پێویستی بە هاریکاری بەردەوامی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ هەیە.
هەر لە دیدارەکەدا کۆک و هاوڕابوون لەبارەی بایەخ و گرینگی ئاسایکردنەوەی رەوشی کەرکووک لەسەر بنەمای ئەو نەخشە رێگەیەی لە مادەی ١٤٠ی دەستووردا هاتووە.
تاوتوێکردنی رەوشی سوریا و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

Back