مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩-٦-٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جەنەڕاڵ گریگۆری کرودە، سەرۆکی نووسینگەی هاوکاری ئەمنی عێراقی(OSC-I) کرد.

لەدیدارێکدا، وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی سەربازی و ئەمنی عێراق و تەنگژەکانی ناوچەکە بەگشتی، پرۆسەی راهێنان و دابینکردنی پێداویستی سەربازی و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان تیشکی خرایە سەر.

لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی ئاواتی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی خواست، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەرچی توانا سەربازییەکانیانی تیرۆریستانی داعش تێکشکاوە، بەڵام جموجۆڵەکانیان لە پەرە سەندن دایە، هێشتا هەڕەشەیەکی بەردەوامن لەسەر سەقامگیری و ئارامی ناوچە رزگارکراوەکان.

لەلای خۆیەوە جەنەڕاڵ گریگۆری، وێرای ئاماژەدان بە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، دووپاتی لە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ رێکخستنەوە و ئەنجامدانی چاکسازی لە ریزەکانی پێشمەرگە کردەوە.

Back