مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ تۆماس گارێت كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا ده‌كات

ئه‌مڕۆ  18/11/2018،  مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ تۆماس گارێت كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا كرد.

له‌ دیدارێكدا، وێڕای تیشكخستنه‌ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌، ئازادی ئایینی و ره‌وشی ئاواره‌كان له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا تاوتوێ كران و زیاتركردنی فریاگوزارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ جه‌ختی لێكرایه‌وه‌،كه‌ به‌ هۆی توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ گارێت سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌به‌رامبه‌ر حه‌وانه‌وه‌ و ئاسانكاری كردن بۆ ئاواره‌كان و ئاماژه‌یدا به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئاینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی به‌رز نرخاند.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر ره‌وش و پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ زێدی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌‌ گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی و ئاسایشیان بكرێت به‌ گرینگ زانرا‌.

 

Back