مه‌سرور بارزانی دۆخی ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس تاوتوێ ده‌كات

ئەمڕۆ 11/11/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە  گراهام فرانكلین سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس  كرد.

لەو دیداره‌دا، كه‌ خالید جه‌مال ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئاینی مه‌سیحی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو،‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی مرۆیی ناوچه‌ رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌گشتی و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی و فریاگوزارییه‌كان كرا .

مه‌سرور بارزانی سوپاسی فرانكلین گراهامی كرد بۆ دۆستایه‌تی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی فریاگوزارییه‌ مرۆییه‌كان به‌و خێزانانه‌ی له‌ كه‌مپه‌كان ده‌ژین، كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ئاواره‌ بوونه‌. هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش بۆ كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان ئالوگۆڕكرا ، كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ زێد و ماڵی خۆیان.

به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به‌و كلتووره‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Back