مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا ده‌كات

ئەمرۆ سێشەممە ٢٨/٥/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە رامۆن بلیکوا باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە بەغدا کرد.

لەم دیدارەدا دواڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و یەکێتی ئەوروپا تاوتوێکرا. 

مەسرور بارزانی، وێڕای تیشکخستنە سەر رەوشی گشتی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاواتی خواست کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاراتر بێنە سەر هێل بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتیی یەکێتی ئەورووپای بۆ هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی یەکێتی ئەورووپای لە یارمەتیدانی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی چاکسازی لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا.

Back