مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان دەکات

ئەمرۆ چوارشەممە 13/3/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان بۆ بواری چاکسازی و مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە کرد،

له‌ دیدارێكدا وێڕای هەڵسەنگاندن بۆ دوا میکانیزم و بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و پەرەسەندنی جمۆجۆڵەکانیان تاوتوێکرا، لەوبارەوە مەسرور بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی هاوپەیمانی کرد و هیوای به‌رده‌وامی هاوكارییەکانی خواست به‌تایبه‌تی له‌ بواری چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا. هەروەها بۆ رێگەگرتن لە مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریستان، هاوکاریی هەمەلایەنە و رەخساندنی زەمینەی لەباری بۆ ئاسایی کردنەوە و چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوریەکانی بەپێویست زانی .

لای خۆیه‌وه‌ شاندی میوان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان لە گشت ناوچەکان راگەیاند.

Back