مه‌سرور بارزانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-٢-٢٠١٩ مه‌سرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تیشک خستە سەر پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئالووێرکردنی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژە بە دوا هەنگاوەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان درا و جەخت لە بایەخی پەلەکردن لەو هەنگاوە دیمۆکراسیانە لە نێوان لایەنەکان کرایەوە.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، تیشکی خستە سەر میکانیزمی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دووپاتی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، ” لە داهاتوودا ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەکەین و سەقامگیری کوردستان بۆ ئـێمە گرینگە.

پەرەسەندنی رەوشی ناوچەکە بەگشتی و  ئاساییکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی رەوشی ناوچە ئاڵۆزەکانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

Back