مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن دەکات

ئەمرۆ 7ی ئاداری 2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. تاریق محەمەد ئەلحموری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن  و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا، کە مونتەسر عوقلە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و هەیسەم ئەبوفول کونسوڵی گشتی ئوردن لە هەولێر و ژمارەیەک بەرپرس و راوێژکار ئامادەبوون، وێڕای گفتوگۆکردنی پێشهات وپەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە بوارە هەمەجۆرەکان تاوتوێکرا، لەلای خۆیەوە وەزیری  پیشەسازی و بازرگانی ئوردن ئاواتی سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای بەرەپێشچوونی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان خواست.

لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و ئوردندا و رۆڵ و پێگەی شا عەبدوڵلای دووەم، پادشای شانشینی ئوردنی بە گرینگ و پڕبایەخ ناساند لە کارکردن بە ئاڕاستەی بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان و هیوای فرەوانکردنی ئەو پەیوەندیانە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی خواست و رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان زەمینە و دەرفەتی وەبەرهێنان لەبارە و هاتنی کۆمپانیاکانی ئوردن بۆ بەشداریکردن لە بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانین.

هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

Back