مەسرور بارزانی و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات كۆبۆنەوە

ئەمڕۆ شەممە 16/02/2019، لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی،راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات كۆبووه‌وه‌.

لە دیدارەکەدا دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدان بە فرەوانکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و دەرفەتی وەبەرهێنان تاوتوێ کرا. هەروەها جەخت لەپێویستی متمانەی مامەڵەی بازرگانی و رەخساندنی بنەمای پێویست بۆ دۆستایەتی و هاوبەشی لەو بوارە کرایەوە.

Back